گه‌ڵا زه‌ندی 

دووا ویستگەی شەمەندنەفەری خۆشەویستیم لەگەڵ تۆدا کۆتایی هات ...

بڕۆ چیتر  شەپۆلی حەزەکانت بانوقمی دەریای بێ بەزەییتم نەکات ....

نا مەوێت جارێکیتر بێمەوە  ڕێت و خۆم بکەمە قوربانی درۆیەکی ڕەشی خۆشەویستی ...

نامەوێ بێمەوە ژێر ئەوسایەی کەبەدەیان پەپولەی سوری لەسێبەری نامرۆڤی دا  خنکاندووە ...

نامەوێت جارێکی تر  نمایشی ئەو شانۆیە ببینم کەچەندین حورمەی جوان کەنیشکی بۆ حەزێکی ڕوشاندووە ..

بڕۆ ئیتر ئاهی ئێمە ڕۆژگارێ دێت  بەوداخەوە  ئەتسوتێنێ ...

گەڵای سەوزی گیانێکی پیس

بەوەیشومەی ڕەشەبایەک ئەوەرێنێ ...

تۆ دەزانیت من و ئەوان

بوینە قەزای قوربانیەک

لەعیشقێکی تەمسیلیدا سەربڕاوین ..

وەکو جەفیەی ئەو خانمانەی لەئەنفالی نەگریسی ڕق

لەخاکی نائومێدی بێ ناو نیشان ڕفێندراووین ....

     

                       2     

ژیان هەرگیز بەویستی ئێمە نەبوو 

پێم وایە هەندێ جار

قاقایەک بەمەرگ دەبینین

پەنجەرەکان بەڕووماندا دادەخرێن

دەستە    شوومەکانیش

بەری سێبەرمان لێ دەگرن

خولیاکانمان  لێ  دەتۆرێنن

نەفەسمان بێ سەرمایە مایەوە 

دژوارترین   ژیان 

لەنێو جەنگەڵستانی 

ئەم نیشتمانە بێ خاوەنەیه 

ئێمەش لەنێو دورگەیەکی 

چەق بەستووی ژیانەوە

بۆژیان   دەڕوانین 

ناژینەوە    بۆژیان

بەڵکو هەمووان زیندوویەکی

مردووی بێ چارەین

بۆیە مەرگ مەودا نادات

چێژ  لەژیان ببینین


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا