شیعر : ڕۆستەم عەزیز

 

1
مانگ دولبەری شەوە
هەور ئەستێرە لە باوەش دەگرێ
منیش تۆ

2
شەوی چواردە
مانگ دەستنوێژی بەتریفە هەڵگرتووە
تەنگی بە تاریکی هەڵچنیوە
دڵی من
3
پەپوولە 
بۆ دیدەنی ئەشقی خۆی
ماچی کچێنی دەبەخشێ
بە گوڵ
4
لەبری هەنگە زەردە هاتم 
بەخونچەی لێوەکانتەوە هەڵنیشتم
درەختە ژن
ئەوە (با) نەبوو
لیمۆکانتی دەلەراندەوە
ئەوە پەنجەکانی من بوو 
من...


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا