کەریم دەشتی


لەژێر دەفەی سینەی بچووكم
من دڵێكی گەورەم هەیە
دڵێكی پڕ میهرەبانی
بەشی هەزار ساڵم ئەكات
لە نێو ئەو دڵە میهرەبانەدا
ڕووبارێ ئەوین هەڵئەڕژێ
بەشی هەموو ژیان ئەكات
لەنێو ئەم ڕووبارەدا كەشتییێ هەیە
كەشتی نەجات
بەرەو هەموو دەنیام ئەبات
لەنێو ئەم كەشتییەدا
 من خۆشەویستێكم هەیە
بەشی  دەریا و زەریام ئەكات
لە نێو دڵی
ئەم خۆشەویستەدا پەیمانێ هەیە
ژیان بەرەو دونیایەكی سپیی ئەبات
لە ژێر هەموو لەمپەرەكان
شاباڵێكی گەورەم هەیە
تاقی ئاسمانان تەی بكەم
لە كێڵگەوە بۆ كێڵگەیەكی تر ڕابكەم
لەژێر دەفەی سینەی  بچووكم
من دڵێكی گەورەم هەیە
بۆ مرۆڤایه‌تی لێئەدات.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا