کێ بینوییە،

دەنگ ببێتە،

هەورو باران.؟

کێ بینوییە،

دەنگ ببێتە،

زەوی پڕ دەغل،پڕ لە نان؟

کێ بینوییە،

دەنگ،

مافی دزراو بێنێتەوە؟

حەقی خوراو وەرگرێتەوە؟

کێ بینوییە،

دەنگ بێتە هێز،

قەلای ستەم بلەرزێنێ؟

وەک نەعرەتە،

گۆمی نادادی بهەژێنێ؟

ئەوەتانێ

دەنگی ئێوە،

کانی،

چەم و ڕووبارە،

زەوی تینوو تێر ئاوا دەکا.

مانگە شەوە،

تیشکی خۆرە،

شەوگاری تار،

ڕووناک دەکات.

دەنگی ئێوە،

دەنگی برسی و

مرۆڤی سفرە دزراوە.

دەنگی حەق و

ماف خوراوە.

ئەمڕۆش نەبێ،

سبەی هەر دێ.

قەڵای ستەم بڕووخێنێ.

ژیانێکی شایستەیی،

لەبۆ هەموان بەدەست بێنێ.

 

ئیبراهیم هەورامانی

21/کانوونی دووەم/2024


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا