سەلام عومەر

 

خوێنی رژاوی شەهیدێك دەكەمە بۆن

لەجیاتی بەرد

لەجیاتی جنێو

بەدیاری دەیدەمە سەرۆك

****

ناڵەو نوزەی دایكی شەهید تۆمار دەكەم

لەبری روخان

لەبری لاچوون

ئەویش هەر دەدەمە سەرۆك

****

دواجار وێنەی

ئارەقەی وشكی كرێكارێك

گەنمی سووتاوی جوتیارێك

خوانی بەتاڵی هەژارێك

دەگرم و

بێبەرامبەر بۆ سەرۆكی دەنێرم.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا