شیعری : عەباس داودی

لە مەو دوا

چیتر نابمە ئەو سێبەرەی جارانت

لە خۆڕا.. بێئاگایانە

پێتەوە بلکێم

خۆت.. بەڵێ خۆت

بەو دەستانەت پەڕەکانی

ئیشقمانت

یەک لە دووی یەک

بە رەشــــەبا ســـپارد

ســـــووتاند

بێباکی.. بێمنەت لە ســـبەی

دان بە هەڵەکانتدا نانێیت

بێ ئاوڕدانەوە

دوور لە پەشــــیمانی ....

چاک بزانە

لە مەودوا  بڕیار بێت

گشت پەڕە زەردهەڵگەڕاوەکان

لە نێوەڕۆدا بســـــووتێنم

(تۆ)یەک بەخشینی ماچێکت پێ ئەستەم بێت

نە مــــن( لاس) و نە تۆ( خەزاڵ)

بە پیرۆزی خۆت دەنازی

دڵت رەق چوون بەردە

بە جێت هێشتم لەو دەشت و هەردە

بێ ئەمەکترین بێ ئەمەک

خوازیار بووی

وەک ئەستێرەیەکی پەڕانگەردە

وونی نێو گوێلی لم بم

حەسرەتـــــی قومێ ئاو

چاو هەمیشـــە بکات کاو


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا