مستەفا رسول

خاڵخالوکە کراسی سوورە

دێت و دەڕوا رێگای دوورە

 

گەڵێک حەزی لەلای گوڵە

بۆنی گوڵی زۆر بە دڵە

 

نابێ هیچ کەس رێگای بگرێ

گەر بییەوێ بە باڵ بفرێ

 

خاڵخالوکە شارەزایە

ماڵی خاڵم لە کام لایە

 

منیش وەکو ئێوەی مناڵ

خاڵخالوکەم دێتن بۆ ماڵ

 

مستەفا رسول    ۲۰۲۳/٦/۱۰

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

مناڵ و چین و ماچین

 

مناڵان وەرن بچین

لەبۆ لای چین و ماچین

 

چین چۆتە سەر چەم بۆ ئاو

چۆن چۆن دەڕوا لە پێش  چاو

 

گەنمەشامی و گەنم و نان

بۆیان بێنن بەیانیان

 

زۆر هێمن و لە سەرخۆن

بە دەنووک گەنمی دەخۆن

 

فێر دەبن بفڕن بەباڵ

تەمەنیان ببتە دوو ساڵ


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا