بەهرە هەولێری

هێندە بێدار بووم

هەستدەکەم

پێویستم بەسەدەیەک خەوتن هەیە

بۆئەوەی 

چیتر ژیان

یارییە بێ تامەکانی خۆیم پێنەکات

بۆ ئەوەی 

تامی ماچەکانت لەزارم بمێنێت

بۆ ئەوەی

لە ئاسمانی خەیاڵ

بەژنی لاولاویت

لەقەدی بەخەم چەماوەم نەبێتەوە

بۆ ئەوەی

چپەی هەناسەت

گۆیچکەی کاسم

بە گوارەی ئاوازی ئەوین

بسمێت

بۆ ئەوەی

دەستی ماندووت

کۆرپەی ئەو دڵە ناسۆرەم

لە بێشکەی یادگارییدا ڕاهەژێنێ

بۆ ئەوەی

لەئامێزتا بەلایلایەی

لێدانی دڵی پڕسۆزت

خەونێکی ڕەنگاڵەیی

بکەمە تارای بوکێنی و

تۆش ببی بە

زاوازێڕینە

4/8/2025


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا