بۆ یەكەمین جار بە زمانی كوردی و ئینگلیزی ڕێبەرێكی شاخڕەوی تایبەت بە چیای سەفین لە نووسینی نووسەر و فۆتۆگرافەر (عومەر خدر كاكیل) بە دیزاینێكی جوان و سەرنجڕاكێش، بە پێوانەی 15 بە 23سم و 104 لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگلە لایەن دەزگای فام بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە چاپ كرا.

لە سەرەتای ڕێبەرەكە باس لە هەڵكەوتەی جوگرافی چیای سەفین دەكات، دوای ئەوە دەستنیشانی هەموو ئەو ڕێ و گەلی و ئەو لوتكانەی شاخڕەوان بۆ گەشتی شاخەوانی بەكاریا دێنن. گرینگی ئەم ڕێبەرە لەوەدایە هەر كەسێك ئارەزووی گەشتی شاخڕەوی بكات بۆ چیای سەفین، بە خوێندنەوەی ئەم كتێبە تا ڕادەیەكی باش شارەزایی لەسەر چیاكە پەیدا دەكات..


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا