نیوسەدەیە...

دەقی فەرەیدوون سامان

 

نیو سەدە بە گـژ مەحاڵدا چوومەوە

نیو سەدە  لە تەمەنی بەدبەختیم

 بە ڕێ کرد،

خەونی منداڵیم هەر لە بێشکەدا هەڵبزرکا..

گەنجێتم خوێنی چۆڕاوی بەرخێکی سەربڕاو بوو

لەبەردەم قوربانگەی نەریت و خورافەدا...

نیو سەدەم لە حەسرەتی زیندان و

 داستانی ئاوارەیی بە جێما..

نیو سەدە دەروێشانە لە نێو حەلقەی زیکری  عاشقاندا حاڵم گرت

بە نێو کێڵگەی بە مینچێنراوی چەتەکانی سیاسەتدا

تێپەڕیم،

ئەمێستاش تەرمی خەونەکانم

لە کۆڵی خۆم ناوە

بەرەو ونگەیەک ڕێم گرتووە

خێڵی ڕیاکاران بەردبارانم دەکەن..


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا