لە دارستانێک
دایکێک لەمناڵەکەی دەگەڕا
 هاواری دەکرد و بەکوڵ دەگریا
 فریامکەون لەڕاهی خوا
 مافی مرۆڤ و (UN) لە  کوێن 
كوانێ کوانێ کوا ؟
لەکوێ بژیم بەبێ لانەو بێ مەئوا
هەر  لەولا  تر
لەسەر دارێک نوسرا بوو
ئاخ لە دەستی  جەنگ و  ئاگر 
سڕیمەوەو  کردم بە تەختەی ڕەش و 
ستونی چادر
لەسەر  دارێکی تر نوسرابوو 
لە داهاتوو  دەمکەن بە خەڵوزی ڕەش  
سڕیمەوەو کردم بە بێشکەی 
مناڵێکی چاو گەش 
یەکێک  لەدارێکی تری نووسی 
سەرمایەداری  ڕۆی 
من لە ژێریا نووسیم  سۆشیالستی 
تابوتە بۆی

    مام  واحێد 14/ 3 / 2024


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا