گۆران ساڵح

 

وتم : چ ڕێگایەک

ئەچێ بۆ فردەوس

وتی :  بکەوە دوای جێ پێیەکانم

 

*        *       *       *      *

وتی :  لە چی ئەترسیت

وتم  : لەچاوە قوڵەکانت

 

*       *        *       *       *

 

وتی : لە سەر چ دینێکی

وتم  : عیشقی تۆ

هەم دینم هەم  ئیمانم

 

  *       *       *       *      *

وتی : حەز بەچی ئەکەیت

وتم  : کە لەباوشت خەوتم

بۆ هەمیشە لەبیرم بچێتەوە

لەخەو هەڵسم

 

 *        *      *      *      *

 

وتی : ناتناسم

وتم لە دڵت پرسە

ئەو پێت ئەڵێت ؛ من کێم !


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا