کەریم دەشتی

دونیا به‌شی هه‌مووان ئه‌كا

گۆڵمێ گه‌نمی قه‌نده‌هاری

 جامێ له‌ شیر 

مشتێ شه‌كر و قاپێ هه‌نگوین

قه‌یرێ گریه‌ی كامه‌رانی

 ده‌مێكی پڕ له‌ پێكه‌نین 

به‌سه‌ بۆ وه‌ی هه‌زاران هه‌زار ساڵ بژین 

یه‌كدو نان و سێچوار پشكۆ 

باخێ له ‌به‌ی له‌ ته‌متوومان سپبیی ئه‌كا 

به‌شی هه‌موو دونیا ئه‌كا 

دڵته‌نگ مه‌به‌ جێگه‌ی تۆ هه‌ر ئه‌بێته‌وه‌ 

زه‌ویی به‌شی هه‌مووان ئه‌كا.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا