ڕۆژی شەممە ٢١-١٠-٢٠٢٣ لەلایەن مەڵبەندی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان کۆڕێک بۆ هاوڕێ سوبحی مەهدی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حشک، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کادیرانی مەڵبەند، سەبارەت بە دیموکراسیەت و هەڵبژاردن ڕێکخرا.

لە کۆڕەکەدا هاوڕێی کۆڕگێڕ ڕۆشنایی خستەسەر هەڵبژاردن وەکوو کۆڵەگەیەکی سەرەکی و گرنگی دیموکراسیەت، هەروەها سەرنج و ڕەخنەکانی لەبارەی هەردوو چەمک لە هەرێمی کوردستان و بە لاڕێدابردنیان خستەڕوو و لێکەوتە خراپەکانی شیکردەوە لە بواری حوکمڕانی و قۆرخکاری و زاڵبوونی گیانی خۆسەپاندن بەسەر ڕای ڕاستەقینەی گەل و گوێنەدان بە دەنگی هاووڵاتیان.

لەلایەن بەشداربووانەوە گفتوگۆ سەبارەت بەکۆی بابەتەکە کرا و جەختکرایەوە پرۆسەی هەڵبژاردن و دیموکراسیەت بە ڕێچکە سروشتیەکەی خۆیدا بەڕێوەنەبراوەو ئەنجامە نێگەتیڤەکانیشی لە هەموو بوارەکاندا لە هەرێمی کوردستان بەدیدەکرێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا