ڕاگەینراوی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
لە كاتێكدا ماوەی دوومانگە مووچەی هەزاران مووچەخۆر دابەشنەكراوە ئەوەش پێشێڵكردنی سەرەتاییترین مافە ئابورییەكانی فەرمانبەران و خانەنشینانە، مافی هاوڵاتیانە لە رێگەی خۆپیشاندان ودەڕبرینی نارەزایی مەدەنیانە داوای ڕەوای خۆیان بخەنەڕوو.
بەداخەوە هێزە دەسەڵاتدارەكان لە بری گوێگرتن لە داواكاری هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی بەرپرسیارەتیان، دەیان رۆژنامەوان و هاوڵاتی كە بەشێكیان لە هاورێیانی حزبمان بوون لە شاری سلێمانی بۆ ماوەیەك دەستگیركردووە و چەندین پێشێڵكاریان دژ بە ئازادی ڕادەربڕین ئەنجامداوە.
حزبی شیوعی كوردستان سەركۆنەی دەستگیركردن و پێشێڵكارییەكان دژ بە ئازادی ڕادەربرێن دەكا،بە ئەركی دەسەڵاتی هەرێمی دەزانێت مووچەی مووچەخۆران دابین بكا و پارێزگاریش لە مافی ئازادی ڕادەربرێن بكا.
مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان
26ی 6ی 2025
‌‌‌


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا