سلێمانی/ دلێر عەلی 


ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦ لە مەراسیمێکی شایستەدا لە هۆڵی ئازادی لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە نووسەران، خوێنەران و پێشمەرگە دێرینەکانی ڕۆژانی سەختی خەبات، دوو کتێبی بەڵگەنامەیی نوێ لە ئامادەکردنی نووسەر و توێژەر  (مەغدید حاجی) بڵاوکرانەوە.
ئەم دوو بەرهەمە دۆکیۆمێنتارییە، تیشک دەخەنە سەر ڕۆڵ و بەشداریی کاریگەری حزبی شیوعی و پێشمەرگەکانی لە دوو لە داستانە هەرە درەوشاوەکانی مێژووی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، کە ئەوانیش "داستانی هندرێن" و "داستانی خواکورک" ـن.
کتێبەکان بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە و گێڕانەوە مێژووییەکان، چیرۆکی خۆڕاگری و قوربانییەکانی ئەو سەردەمە بۆ نەوەی نوێ دەگێڕنەوە.
لە دەسپێکی مەراسیمەکەدا، مامۆستا مەجید، وتەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی شیوعی پێشکەش کرد،و گرنگیی ئەم جۆرە کارە دۆکیۆمێنتارییانەی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند:
"بەڵگەنامە مێژووییەکان تەنها نووسین نین، بەڵکو گەنجینەی خەبات و یادگارییەکانی گەلن. ئەم دوو کتێبە ڕووناکی دەخەنە سەر ڕێگای ڕابردوومان بۆ ئەوەی ئامانجەکانی داهاتوو ڕوونتر ببینین."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە پاراستنی ئەم مێژووە و گێڕانەوەی چیرۆکی خۆبەخشین و دادپەروەری، نیشانەی ڕێزگرتنە لەو بناغەیەی کە داهاتوویەکی باشترمان بۆ دروست دەکات.
شایەنی باسە، کتێبی(داستانی هەندرێن 1966)،لەسەر ئەرکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان چاپکراوە و  کتێبی(ڕۆڵی پێشمەرگە شیوعییەکان لە داستانی خواکورک1988)  لەسەر ئەرکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق(الانصار) چاپکراوە و وەک هەوڵێک بۆ زیندوو ڕاگرتنی مێژووی پڕ لە سەروەریی پێشمەرگە شیوعیەکان و پاراستنی ئەرشیفی نیشتمانی لە فەوتان.

 

May be an image of ‎one or more people, dais and ‎text that says '‎بكر میرروبه_کان ربیگای گهنجیتهی خدبات و پوبودوو و نامانجه_کانی یادگارریه_گانی كدلن တယ် خوبه ،خشين، داهاتوہ رون دهکه_نهوه لناو ثهم ،به_نگه_نامانه حتوكی SAU دکه بزوناك لهخهنه سار و بهرددوامی ،به_رگری ههوندان بو تورياتی نیشانه_ی، ريزگرتنه له نازادی داديهر اودرى ميرژووو الدوكية بناغهيه بو .زیت پاراستنیان درووستکرد كومه کومه_له_ي له_ی پیشمهرگه داهاتوربه_کی باشتر دیرینهگان حزبى شیوعی کوردوستان Aradi DEMIN‎'‎‎

May be an image of one or more people and newsroom

May be an image of one or more people


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا