لەناخی دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆك دەكەم بەبۆنەی بردنەوەیان لەیاریی كۆتایی جامی عێراق

‏‎هەڵبەت وەرزش و بەدیاریكراوی تۆپی پێ ئامرازێكی هەرە گرنگە بۆ قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی ئینسان بۆ ئینسان و بەریەككەوتنی ئاشتیانەی نەتەوە و كەلتورە جیاوازەكانی جیهان.

‏‎ئەم بوارە لە دونیای ئەمڕۆدا گەشەیەكی ئێجگار بەرفراوان و هەمە لایەنەی بەخۆوە بینیوە، بۆتە مایەی دۆزینەوەی دەرفەتی كار و ڕاكێشانی سەدان هەزار گەشتیار لەناوەوە و دەرەوەی وڵاتان.

‏‎بەڵكو وەك ئامرازێكی هێز تەماشا دەكرێت، هێزی نەرمی وڵاتان لە سیاسەت و دیبلۆماسیەت و ئابووری

بەداخەوە وەرزیش وەك زۆر بواری تری نیشتیمانەكەمان بەدەر نەبووە لە حزباندن و زۆنگەرایی و پشكپشكێنە و قۆرخكاری، كە ئەمەش ڕۆڵی هەبووە لە پاشكشیەی ئەو بوارە و نەڕەخساندنی هەلی یەكسان بۆ سەدان گەنجی بەهرەمەند تاوەكو توانای خۆیان بسەلمێنن و پەرە بە كارمایی یان بدەن.

لەگەل ڕێز

ئەبوكاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا