
ئەمڕۆ دووشەممە، وڵاتانی نێوەندگیر بە فەرمی گەیشتنی تاران و واشنتنیان بە ڕێککەوتنی کۆتایی ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەکان، دەقی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان تەواو کراوە و بڕیارە ڕۆژی ١٩ی حوزەیران لە شاری ژنێڤ لە سویسرا بە فەرمی واژۆ بکرێت.
دەقە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنەکە:
کۆتاییهێنان بە گەمارۆکان: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنەکە سەرکەوتوو بووە و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنیدا گەمارۆی دەریایی ئەمریکا لەسەر ئێران هەڵدەگیرێت.
ڕۆڵی نێوەندگیران: دەوڵەتی پاکستان کە وەک نێوەندگیری سەرەکی گفتوگۆکان بوو، ئامادەکردنی دەقی کۆتایی ڕێککەوتنەکەی پشتڕاستکردەوە.
بەپێی ڕێککەوتنەکە ڕاگرتنی شەڕ هەموو بەرەکان دەگرێتەوە بە لوبنان و یەمەن، بەڵام ئیسرائیل سوورە لەسەر درێژەدان بە شەڕ لە دژی حزبوڵڵای لوبنان، ئەمە بۆتە خاڵی ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا.
ئەم ڕێککەوتنەی تاران و واشنتۆن کۆتایی بەو جەنگە دەهێنێت کە لە ٢٨ی شوباتی ڕابردوو بە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد.
پرۆسەی ئاشتییەکە دوای ئاگربەستێکی کاتی دوو هەفتەیی لە مانگی نیساندا هات کە بە نێوەندگیری پاکستان ئەنجامدرا و سەرەڕای هێرشی پچڕپچڕ، گفتوگۆکان تا گەیشتن بەم قۆناغە بەردەوام بوون.
ڕێککەوتنی ئێران و ئەمریکا، کاریگەریی خێرای لەسەر بازاڕەکانی جیهان هەبوو؛ بەجۆرێک نرخی نەوتی خاو، بە ڕێژەی زیاتر لە 4% دابەزی.
