رۆژی شەممە، 2026/6/13  کۆمیتەی رێکخستنی دەشتی هەولێری حزبی شیوعی کوردستان، کۆڕێکی سیاسی فراوانی بۆ هاوڕێ (هۆگر چەتۆ) ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، لە قەزای بنەسڵاوە رێکخست.
کۆڕەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و بارودۆخی سیاسی لەسەر ئاستی ناوچەکە و  عێراق و هەرێمی کوردستان.
 لە تەوەرێکی سەرەکیدا، تیشک خرایە سەر ئەو  مەترسییانەی کە رووبەڕووی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.
هاوکات لە بەشێکی تری کۆڕەکەدا، باسی قەیرانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان و کاریگەرییە خێرا و درێژخایەنەکانی لەسەر ژیان و بژێوی هاووڵاتییان و  هۆکارەکانی پشت بەردەوامی ئەم قەیرانە و ئەو رێگاچارانەی کە دەکرێت پێڕەو بکرێن بۆ دەربازبوون لێی.
لە کۆتایی کۆڕەکەدا، ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیارەکانیان باسی بارودۆخەکەیان کرد.

 

May be an image of one or more people

No photo description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا