یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە چەند هەفتەی رابردوودا ئەنجامەكانی وەك پێویست نییە بەتایبەت دوای شكستەكانی بەرامبەر لیل و ئەی سی میلان لە چامپیۆنز لیگ و بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانیا.

تۆڕی ریلیڤیۆ بڵاویكردووەتەوە، هیچ كاتێك وەك ئەم ساتەی ئێستا داهاتووی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە مەترسیدا نەبووە و هیچ گەرەنتیەك نییە بۆ ئەوەی تا كۆتایی وەرز بەردەوامبێت.

تۆڕەكە ئاشكرایكردووە، راهێنەرە ئیتاڵیەكە لە ئەركەكەی دووردەخرێتەوە ئەگەر ئەنجامەكانی یانەی شاهانە باش نەكات لە چەند یاری داهاتوودا بە تایبەت لە چامپیۆنزلیگدا كە لە پلەكانی دواوەی ریزبەندیدایە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشتر بژاردەی دوورخستنەوەی ئەنچیلۆتی لە ناوەڕاستی وەرزدا بوونی نەبووە بەڵام ئەنجامەكانی ئێستا مەترسی لەسەر دروستكردووە و لە قۆناغێكی مەترسیداردایە، جگە لەوەش بابەتی چارەنووسی ئەو راهێنەرە یەكێكە لە گفتوگۆكانی سەر مێزی كارگێڕی یانەكەی پایتەختی ئیسپانیا.

رونیشیكردووەتەوە، ئەنچیلۆتی تا ئەم ساتە كلیلی چارەسەرەكەی نەدۆزیوەتەوە و نا هاوسەنگی لە یاریكردنی یانەكەدا هەیە، هێڵی بەرگری كێشەی هەیە و دابەزینی ئاستی بێلینگهام هەمووانی نیگەران كردووە، جگە لەوەش یاری پێنەكردن بە ئێندریك و ئاردا گولەر بەشێكی ترە لە نیگەرانیەكان لەسەر ئەو راهێنەرە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا