هەڵبژاردەی فەرەنسا لە نەیشنز لیگ رووبەرووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بوەوە و دوای تێپەڕینی تەنیا 13 چركە برادلی باركۆلا موشەك ئاسا تۆپی لە یاریزانانی ئیتاڵیا وەرگرت و گۆڵی یەكەمی كەڵەشێرەكانی پێ تۆماركرد.

بەم گۆڵەی باركۆلا كە لە تۆڕی گۆڵی دۆنارۆمای تۆماركرد مێژوویەكی نوێی نوسییەوە و بووە ئەو یاریزانەی كە خێراترین گۆڵی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە مێژوودا تۆماربكات.

هەروەها هێرشبەرەكەی پاریس سان جێرمان ئەمە یەكەم گۆڵی خۆیبوو لەگەڵ كەڵەشیرەكان پاش ئەنجامدانی شەش یاری بە درێسی ئەو هەڵبژاردەیە.

باركۆلا تەمەنی 22 ساڵە و هاوینی 2023 لە یانەی لیۆنی فەرەنسیەوە روویكردە باخچەی شازادەكان، لەم وەرزەشدا بەهۆی نەبوونی كیلیان مباپێ بووەتە یاریزانێكی گرنگ لە پێكهاتەی لویس ئینریكی.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا