لە یارییەكی هەفتەی 26ـی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریاڵ سۆسیدادی كرد.

تایمی یەكەم، یارییەكە بە بەهێزی دەستیپێكرد و لە خولەكی 17 ئیلیستوندوی كاپتنی سۆسیداد بە كارتی سور كرایە دەرەوە، ئەوەش رێگە خۆشكەر بوو تا بلاوگرانا دوو گۆڵ لە خولەكەكانی 25 و 29 لە رێگەی مارتن و كاسادۆ تۆماربكات.

لە تایمی دووەم، بەرشەلۆنە زیاتر كۆنترۆڵی یاریگای كردوو دوو گۆڵی دیكەیان لە خولەكی 56 و 60 لە رێگەی ئاراوخۆ و لیڤاندۆڤسكی تۆماركرد و كۆتاییان بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكان هێنا.

سەرەنجام بلاوگرانا بە چوار گۆڵی بێوەڵام یارییەكەی بردەوە و بە كۆكردنەوەی 57 خاڵ بێ ركابەر پێشەنگی گرتووە سۆسیدادیش پلەی نۆیەمە بە 34 خاڵ.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا