لە درێژەی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەمشەو كاتژمێر 10، بایرن میونشنی ئەڵمانی لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا، میوانداری مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەكات.

لە یاری چووندا، كە لە یاریگای ئیتحاد بەڕێوەچوو، مانچستەر سیتی بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە، هەر بۆیە هەلی سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی زیاترە.

لە هەمان كاتدا و لە یارییەكی تردا، ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاریگای جۆزیپی میاتزای خۆی، بەرامبەر بەنفیكای پورتوگالی یاری دەكات، كە لە یاری چوونیشدا بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر براوەبوو.

بڕیارە یارییەكانی قۆناغی پێش كۆتایی لە 9 و 10 و 16 و 17ی مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچن و 10ی حوزەیرانی داهاتووش یاری كۆتایی لە یاریگای ئەتاتوركی ئۆڵیمپی لە ئەستەمبوڵ ئەنجام دەدرێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا