لە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەمشەو كاتژمێر 10ی شەو، چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەكات.

لە یاری چووندا، كە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەچوو، ڕیاڵ مەدرید بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردەوە، هەر بۆیە هەلی سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی زیاترە.

لە هەمان كاتدا و لە یارییەكی تردا، ناپۆلی ئیتاڵی لە یاریگای دێگۆ ئەرماندۆمارادۆنای تایبەت بەخۆی، بەرامبەر ئەی سی میلانی هاونیشتیمانی یاری دەكات، كە لە یاری چووندا، میلان بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر براوەبوو.

چوارشەممەش دوایین دوو یاری قۆناغەكە دەكرێن، بایرن میونشنی ئەڵمانی میوانداری مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەكات و ئینتەر میلانی ئیتاڵی و بەنفیكای پورتوگالیش لە یاریگای سان سیرۆ لە ئیتاڵیا ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا