پێش رووبەرووبوونەوەی بایەر لیڤەركوزن، دی رۆسی راهێنەری رۆما نەیشاردەوە، متمانەی بە خۆی و بە توانای یاریزانەكانی هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر بایەر لیڤەركوزن و گەیشتن بە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ، لەبەر ئەوەش دەبێت ئیلهام لە یارییە مێژووییەكەی تیپی رۆما وەربگرن كە لە ساڵی 2018 بەرامبەر بەرشەلۆنە.

دەشڵێت: هەموو شتێك وا دەكات باوەڕم بەوە هەبێت كە ئەو شتانەمان هەیە كە پێویستە بۆ دووبارە دروستكردنەوەی ئەم جۆرە كەشوهەوایە، ئێمە ئامادەین یارییەكی ڕاستەقینە ئەنجام بدەین.

وتیشی، ئەوكات بە تیپەكەم وت كە متمانەم پێیان هەیە وەك هاوكار و سەركردەیەك، دڵنیام كە بەرامبەر یانە ئەڵمانیەكەش دەتوانم هەمان شت بە یاریزانەكانم بڵێم چونكە ئەوان منیان هێناوەتە ئێرە و شانازییەكی گەورەیە بۆیان.

دوپاتیشیكردەوە: ئێمە دەزانین كە كارێكی قورسە و ئەوان هیچ یارییەكەیان نە دۆراندووە بەڵام دەبێت متمانەمان بە خۆمان هەبێت.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا