ئانسو فاتی ئیسپانی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە سەرەتای دەستپێكی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا چەندین ئۆفەری لەلایەن چەند یانەیەكی خولە جیاوازەكانەوە پێشكەشكرا بەڵام رەزامەندی لەسەر هیچیان نەداوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە، یەكێك لە یانە گەورەكانی سعودیە ئۆفەرێكی خەیاڵی پێشكەشی ئانسو فاتی كردووە كە هیچ یاریزانێك توانای رەتكردنەوەی نەبووە بەڵام ئەو یاریزان رازینەبووە بە ئۆفەرەكە.

رۆژنامەكە رایگەیاندوە، فاتی بە هێمنی كارەكانی خۆی ئەنجامدەدات و بڕیاری كۆتاییداوە بەشێوەیەك كە لە یانەی بەرشەلۆنە بمێنێتەوە و بیری لە رۆیشتن لەو یانەیە نەكردووەتەوە.

لەلایەكی ترەوە جیرارد رۆمێرۆی رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشكرایكردووە، فاتی چەند جارێك ئۆفەری سعودیەكانی رەتكردووەتەوە بەڵام رەتكردنەوەی كۆتا ئۆفەر سەرسوڕهێنەر بووە چونكە بڕی مووچەكەی خەیاڵی بووە.

دەشڵێت، فاتی تەنیا یەك ئامانجی هەیە ئەویش ئەوەیە كە لەگەڵ بەرشەلۆنە باشترین ئاست پێشكەش بكات لە وەرزی داهاتوودا و ببێتە یەكێك لە یاریزانە سەرەكییەكان لە پێكهاتەكەی چاڤی هێرناندێزی راهێنەردا.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا