گواردیۆلا دوپاتیكردەوە ئەم وەرزە هەموو یانەكانی پریمەرلیگ بە باشی دەجەنگن بۆ بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوە.

پێش رووبەرووبوونەوەی شیفێڵد لە هەفتەی 20ی پریمەرلیگ، پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی دوپاتیكردەوە، شیفێڵد یانەیەكی ئاسان نابێت بۆیان، بەو پێیەی یانەیەكن بە قوڵی بەرگری دەكەن و ئەوانیش هەموو هەوڵێكی خۆیان دەدەن، هەروەها دەبێت خۆیان لە هەموو بیانویەك بەدوور بگرن و یارییەكە ببەنەوە.

گواردیۆلا جەختیشی لەوەكردەوە، ئەم وەرزە هەموو یانەكانی پریمەرلیگ دەجەنگن لە پێناو پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی، ئەمەش كێبڕكێكەی قورس كرووە، بە پێچەوانەوەشەوە وەرزی رابردوو بەم شێوازە نەبوو.

دەربارەی دزیەكی لە ماڵی گریلیشكرا دەڵێت: دڵتەنگم بۆیان و هیوادارم، كاری لەم شێوازە دووبارە نەبێتەوە و خۆشبەختانە خێزانەكەی پارێزراون.

لە درێژەی لێدوانەكانیدا وتی هەریەكە لە هالاند‌و دی بڕۆین‌و جۆن ستۆنز ‌و رۆدریگر بەشداری یارییەكە ناكەن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا