لە یارییەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری خیتافی كرد.

لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی 19 رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی گۆڵێكی بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد و ئەو گۆڵە بوو بە ناونیشانی ئەو تایمە.

لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە بەردەوام بوون لەسەر هێرشەكانیان بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە تۆماركردنی گۆڵ و سەرەنجام یاریەكە بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی یانە كەتەلۆنیەكە كۆتاییهات.

لە هەمان هەفتە، هەردوو یانەی جیرۆنا و رایۆ ڤاییكانۆ بە بێ گۆڵ یەكسانبوون.

بەرشەلۆنە 21 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكەدا دەبینرێت، ڤاییكانۆ و جیرۆنا لە پلەكانی 10 و 12 دەبینرێن، خیتافیش چوار خاڵی هەیە و پلەی 19ی گرتووە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا