لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی شا سەلمان، یانەی شوڕتەی عێراقی بە ئامادەبوونی ئاسۆ رۆستەمی هێرشبەری كورد بەرامبەر یانەی نەسری سعودی یاریكرد بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ.

لە تایمی یەكەمدا یاریزانانی نەسڕ ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆماركردن.

لە تایمی دووەمدا، یانە سعودیەكە هەوڵەكانیان چڕتر كردەوە و تا لە خولەكی 75 كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی سزا گۆڵێكی بۆ نەسڕ تۆماركرد، دواتر یاریزانانی شوڕتە هەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەیاندا بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن، سەرەنجام یاریەكە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی یانە سعودیەكە كۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش، یانەی نەسڕ سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەدەستهێنا و بۆ یاری كۆتایی رووبەڕووی یانەی هیلالی هاونیشتمانی دەبێتەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا