لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری سعودیە، هەردوو یانەی هیلال و نەسڕ لە یاریگای محەمەد بن زاید لە وڵاتی ئیمارات رووبەڕووی یەكبوونەوە.

لە تایمی یەكەمدا، هەردوو یانە چەند هێرشێكیان كردە سەر گۆڵی یەكتر بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 61 سالم دەوسەری گۆڵێكی بۆ هیلال تۆماركرد و دواتر لە خولەكی 72 مالكۆم یانەكەی كردە خاوەنی گۆڵی دووەم، لە خولەكی 86 كریستیانۆ رۆناڵدۆ كارتی سووری پێدرا و  لە خولەكی 99 سادیۆ مانێ جیاوازیەكەی بۆ نەسڕ كەمكردەوە، سەرەنجام نەسڕ یاریەكەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

لە هەمان قۆناغ، یانەی ئیتیحاد رووبەڕووی وەحدە بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامانە، هیلال و ئیتیحاد سەركەوتنیان بۆ یاری كۆتایی جامەكە بەدەستهێنا، نەسڕ و وەحدەش ماڵئاواییانكرد.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا