لە جامی سوپەری سعودییە نەسڕ بە دوو گۆڵی بێوەڵام شكستی بە تەعاون هێنا و لە یاری كۆتایی روبەڕووی هیلال دەبێتەوە.

لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری سعودییە، هەردوو یانەی نەسڕ و تەعاون روبەڕووی یەكتر بوونەوە.

لە تایمی ئاستی نەسڕ باشتر بوو هەر لە خولەكی هەشتیش بە پاسێكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزان ئەیمەن ئەحمەد گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم دووبارە كوڕانی كاسترۆ بە ئاستیكی باشترەوە بینران و لە خولەكی 57یش كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی بۆ دووەمجار تۆڕی گۆڵەكەی تەعاون بهەژێنێت و سەرەنجامیش یارییەكە بەو دوو گۆڵە كۆتایی پێهات و نەسڕ گەیشتە یاری كۆتایی كە تێیدا روبەڕووی هیلال دەبێتەوە لە 17ی ئەم مانگە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا