لە یارییەكانی كۆتا كۆمەڵەی جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و جۆرجیا روبەڕووی یەكتر بوونەوە.

لە تایمی یەكەم، هەر لەگەڵ دەستپێكی یارییەكە و لە خولەكی دوو یاریزان كڤاراتسخێلیا گۆڵی یەكەمی جۆرجیای تۆماركرد، پاش ئەوەش كورانی پورتوگال چەندین هەوڵیاندا بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە بەڵام سەركەوتوو نەبوون.

لە تایمی دووەم، زۆری نەخایاند و لە خولەكی 57 لێدانێكی سزا بۆ جۆرجیا هەژماركرا و جۆرج میكاتادزێ بە سەركەوتووی جێبەجێی كرد و هەڵبژاردەی پورتوگالیان شۆك كرد، یارییەكە سەرەڕای ئەوەی چەندین هەوڵی تری بەخۆیەوە بینی بەڵام هیچی گۆڵی لێنەكەوتەوە.

سەرەنجامیش یارییەكە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندی جۆرجیا كۆتایی پێهات، لە یارییەكەی تری هەمان كۆمەلەشدا توركیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی بە چیك هێنا.

بەو ئەنجامانەش پورتوگال بە یەكەمی كۆمەڵەكەی و توركیا بە دووەم بەشێوەیەكی راستەوخۆ سەركەوتن، جۆرجیشا وەك یەكێكە لە باشترین چوار سێیەمی پاڵەوانێتییەكە گەیشتە قۆناغی 16.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا