لە كۆتا یاری كۆمەڵەی یەكەم لە جامی یۆرۆ، هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سویسرا روبەڕووی یەكتر بوونەوە.

لە تایمی یەكەم، ئەڵمانییەكانی زیاتر تۆپیان لابوو، وە زیاتریش هێرشیان دەبرد بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێك تۆماربكەن، لە بەرامبەردا لە خولەكی 28 سویسرا گۆڵی پێشكەوتنی لەڕێی یاریزان دان ندۆیەوە تۆماركرد و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم دووبارە ئەڵمانییەكان بە هەمان شێوەی تایمی یەكەم بە هێرشبردن دەستیان پێكرد، پاش چەند هەوڵێك كە نەیانتوانی گۆڵ تۆماربكەن بەڵام بێ هیوا نەبوون و لە خولەكی دووی كاتی زیادكراو لەڕێی یاریزان نیكلاس فولكروگەوە گۆڵیان یەكسانیان تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكە بە گۆڵێكی یەكسان كۆتایی پێهات.

لە یارییەكەی تری هەمان كۆمەڵەشدا هەڵبژاردەی هەنگاریا بە گۆڵێك لە دوا ساتەكان شكستی بە سكۆتلەندا هێنا.

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سویسرا بە یەكەم و دووەمی كۆمەڵەكە گەیشتنە قۆناغی 16، هەنگاریش چاوەڕێی یارییەكانی ترە تا هەلی سەركەوتنی هەبێت، سكۆتلەنداش ماڵئاوای لە یۆرۆ كرد.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا