لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی كۆپا ئەمریكا و لە كۆمەڵەی یەكەمدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەرووی چیلی بوەوە.

تایمی یەكەم، تانگۆ بە بەهێزی هاتە نێو یاریگاوە و هێرشەكانی بۆ سەر گۆڵی چیلی دەستپێكرد، بەڵام نیوەی یەكەم هیچ گۆڵێك تۆمار نەكرا.

لە تایمی دووەمدا، مێسی و هاوڕێكانی لە ئاستە بەرزەكەیان بەردەوامبوون تا لە خولەكی 88 لاوتارۆ مارتینێز هەڵبژاردەكەی كردە خاوەنی گۆڵی یەكەم.

سەرەنجام ئەرجەنتین بەو تاكە گۆڵە یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا، بەو ئەنجامەش بە كۆكردنەوەی 6 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەیەتی و چیلی پلەی سێییەمە بە یەك خاڵ.

لە یارییەكەی دیكەی هەمان كۆمەڵەش كەنەدا بە تاكە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە پیرۆی بردەوە و بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیەكەی گرتووە، پیرۆش هیچ خاڵیكی نییە و پلەی چوارەمە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا