پاش ئەو كێشانەی كە رووبەرووی ئەستێرە بەرازیلیەكە بووەتەوە لە یاریگاكانی ئیسپانیا كە بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی لە یارییەكاندا ، كاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید لە لێدوانێكدا كە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە دەڵێت لە دوای هاتنی بۆ مەدرید لەگەڵ ڤینیسیۆس زۆر قسەیان كردووە.

لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ڤینیسیۆس ئەو جۆرە یاریزانەیە كە یانەی بەرامبەر هەست بە شەرمەزاری دەكات بە لەبەرچاوگرتنی شێوازی یاریكردنی چونكە هەمیشە ڕووبەڕوو دەبێتەوە و زیان بە بەرامبەرەكەی دەگەیەنێت.

كاپتنەكەی مێرێنگی وتیشی: قسەیان لەگەڵ كرد بۆ ئەوەی ئارام بێت، داوایان لێكردووە سەرنجی لەسەر یاریكردن بێت چونكە ئەوە گرنگترین شتە ، گرنگی بە بڕیارەكانی ناوبژیوان و قسەی هاندەران نەدات.

ئەمەش لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوو كارلۆس پویۆلی كاپتنی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە وتبووی: دەیەوێت وەك هاوكارێك لە وەرزشی تۆپی پێدا لەگەڵ ڤینیسیۆس قسە بكات، چونكە ڤینیسیۆس یاریزانێكی گەورەیە دەتوانێت جیاوازی دروست بكات و دەبێت لە هەموو یاریگاكاندا ڕێزی لێبگیرێت، ئەگەر ڕەفتاری خۆی بگۆڕێت ئەوا پێزانینی زیاتر بەدەست دەهێنێت.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا