لویس كاترسۆی راهێنەری یانەی نەسڕ دوای بردنەوەیان لە تائی رایگەیاند، كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەرێكی مەترسیدار و گۆڵكارە، ئەو بەردەوام یارمەتی هاوڕێكانی دەدات لە یاریگادا و تەنیا ئامانجی ئەوەیە كە تیپەكەی بردنەوە بەدەستبهێنێت.

كاسترۆ دەڵێت، یاریەكەیان ئاسان نەبوو وەك ئەوەی پێشتر بیری لێدەكرایەوە و یاریزانەكانی زۆر ماندووبون هەرچەندە دوای سێ رۆژ لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا یاریان هەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، هاندەرانی نەسڕ بەردەوام بە شێوازێكی نایاب و سەرنجڕاكێش ئامادەبوونیان هەیە لە یاریگادا و كاریگەری زۆریان لەسەر ئەنجامی یانەكەیان هەیە.

رونیشیكردەوە، تیپەكەی كێشەی بەرگری نییەو بۆ ئەوەی بتوانن كەمترین هەڵە لە بەرگریدا ئەنجامبدەن پێویستە زیاتر پشت بە هێرشبردن و فشار دروستكردن ببەستن.

كاسترۆ رونیكردەوە، خشتەی یارییەكانیان ئاڵۆزە و شتێكی ئاساییە توانای جەستەیی یاریزانەكان دابەزێت، لە ڕووی دەرونیەوە كێشەیان نییە و دەتوانن هەموو جۆرە ئەنجامێك بەدەستبهێنن.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا