لە یاریی لوتكەی هەفتەی 21ی خولی سعودیە یانەی ئیتیحادی پێشەنگ رووبەرووی هیلالی دووەم یاریی كرد.

تایمی یەكەم، ماركۆس لیۆناردۆ لە خولەكی 23 هیلالی پێشخت، بەڵام ئەو گۆڵە نەهامەتی بۆ هیلال زیاتربوو بەو هۆیەی ئیتیحاد بە تەواوی كۆنترۆڵی یاریگای كرد و لە خولەكی 29 حەسەن گۆڵێك و لە خولەكی 45 بێرگوین گۆڵێكی دیكەی تۆماركرد، نیوەی یەكەمیش بە پێشكەوتنی خاوەن یاریگا كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، ئیتیحاد باڵی كێشا بەسەر یاریگا و لە خولەكەكانی 51 و 86 دوو گۆڵی دیكەیان لە رێگەی بێرگوین و كەریم بنزیما تۆماركرد و كۆتاییان بە یارییەكە هێنا.

سەرەنجام چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك ناونیشانی یارییەكە بوو لە بەرژەوەندی ئیتیحاد، بەم ئەنجامە یانە زەرد پۆشەكە بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ پێشەنگی گرتووە و هیلال دووەمە بە 48 خاڵ.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا