لە یارییەكەی هەفتەی 26ـی خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یونیەن بەرلین.

تایمی یەكەم، بایرن چەند هێرشێكی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگای بەڵام هیچیان نەبوون بە گۆڵ، ئەو تایمەش بە خاوێنی كۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، لیرۆی سانێ لە خولەكی 75 یانە باڤارییەكەی پێشخست، بەڵام لە خولەكی 83 هولیرباخ ئەنجامەكەی هێنایەوە خاڵی دەستپێك، تا كۆتاییش یارییەكە بەو شیوەیە مایەوە.

سەرەنجام یارییەكە بە یەكسانبوون بە گۆڵێك كۆتایی هات، بەو ئەنجامە بایرن بە 62 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و یونیەن بەرلین بە 27 خاڵ پلەی 13ـی گرتووە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا