لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە كۆتا ساتدا دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لەگەڵ ئەتلەتیكۆ یەكسانبوو.

لە هەفتەی 23ی خولی ئیسپانیا و لە یاری دێربیدا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی یەكبوونەوە.

لە تایمی یەكەمدا، هەردوو یانە هێرشێكی زۆریان كردە سەر گۆڵی یەكتر تا لە خولەكی 20 برایم دیاز گۆڵێكی بۆ ریاڵ مەدرید تۆماركرد.

لە تایمی دووەمدا هەرچەندە یاریەكە نزیكبوو لە كۆتاییهاتن بەڵام لە خولەكی 93 ماركۆس یۆرێنتی گۆڵی یەكسانی بۆ ئەتلەتیكۆ تۆماركردەوە و سەرەنجام هەردوو یانە بە گۆڵێك یەكسانبوون.

بەو ئەنجامە، ریاڵ مەدرید دوو خاڵی لەدەستدا و بە 58 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدا دەبینرێت، ئەتلەتیكۆ 48 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمدایە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا