لە یارییەكی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی یانەكان، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رووبەڕووی پاچوكای مەكسیكی بووەوە.

تایمی یەكەم، لە خولەكی حەوت ریاڵ مەدرید تواناكانی ئەسینسیۆی لەدەستدا، كاتێك هەڵەیەكی بەرامبەر هێرشبەری پاچوكا ئەنجامدا و بە كارتی سور كرایە دەرەوە.

كارتە سورەكە كەمێك ریتمی یانە ئیسپانییەكەی خاوكردەوە، بەڵام ریاڵ مەدرید نەیهێشت كاریگەری لەسەر دروستبكات و لە خولەكەكانی 35 و 43 دوو گۆڵیان لە رێگەی بێلینگهام و ئاردا گولەر تۆماركرد.

لە تایمی دووەم، یاریزانەكانی ئەلۆنسۆ لە هەوڵدان نەوەستان و لە خولەكی 70 ڤاڵڤێردی بە گۆڵی سێیەم دڵنیایی بە هاندەران بەخشی، پاچوكاش دە خولەك دوای ئەو گۆڵە تاكە گۆڵی خۆی لە رێگەی مۆنتێل نوسییەوە.

سەرەنجام یارییەكە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سودی ریاڵ مەدرید كۆتایی هات، بەم بردنەوە لۆس بلانكۆس بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ بە كاتی چووە پێشەنگی ریزبەندیی، پاچوكاش هیچ خاڵێكی نییە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا