بڕیارە هەڵبژردەی مەغریب یەكێك بێت لەو وڵاتانەی كە میوانداری یارییەكانی مۆندیالی 2030 بكات بە هاوبەشی لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئیسپانیا و پورتوگال لەگەڵ ئەنجامدانی چەند یارییەك لە ئەمریكای لاتین.

بەرپرسانی وەرزشی مەغریب كارەكانیان بەمەبەستی دروستكردنی یەكێك لە گەورەترین و ناوازەترین یاریگا لە وڵاتەكەیان دەستپێكردووە كە ناوی یاریگای حەسەنی دووە و ناسراوە بە بینسلیمانی.

پێگەی تەداروكی مەغریبی ئاشكرایكردووە، تێچووی ئەو یاریگایە 320 ملیۆن دۆلار دەبێت ئەوەش وای كردووە كە ببێتە یەكێك لە گەورەترین ژێرخانە ئابوورییەكان لە مێژووی ئەو وڵاتە.

ئەو یاریگایە لەسەر رووبەڕێكی 100 هێكتاری لە باكوری كازابلانكا دروستدەكرێت و شوێنی 115 هەزار هاندەر دەبێتەوە تیایدا، هێمای تەلارسازی نایابی هەیە و لە شوێنێكی ناوازەی مەغریبدا دروستدەكرێت.

چاوەڕوان دەكرێت یاریگای بنسلیمان لە مانگی 12ی ساڵی 2027 كۆتاییبێت و چەند شوێنێكی ناوازەی تریشی تیادا دەبێت كە 25 یاریگای وەرزشی بچوك و هۆڵی وەرزشی و مەلەوانگە و دامەزراوی بازرگانی و گەشتیاریش بوونیان دەبێت لەگەڵ چەندین هۆتێلی گەورە و شارێكی وەرزشی گەورە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا