ئەمشەو یارییەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی نەیشنز لیگ دەستپێدەكات و لە یاری چووندا و لە كاتژمێر 10 و 45 خولەكدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاری لوتكەدا میوانداری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەكات.

لە هەمان كاتدا، هەڵبژاردەی پورتوگال بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی دانیمارك دەبێتەوە.

لە یارییەكانی تریشدا، لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هۆڵەندا بەرامبەر یەكتر یاریدەكەن و فەرەنسا دەبێتە میوانی كڕواتیا.

بڕیارە یارییەكانی گەڕانەوەش لە شەوی یەكشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچن و چوار هەڵبژاردەی گەیشتوو بە قۆناغی پێش كۆتایی یەكلابكرێنەوە.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا