یەكیتی تۆپی پێی ئەوروپا لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا بڵاویانكردەوە، كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پێشووی یانەكانی ریاڵ مەدرید و مانچستەر یونایتد و یۆڤانتۆس و سپۆرتینگ خەڵاتێكی رێزلێنانی ئەلیكساندەر چێفرینی سەرۆكی یەكێتیەكەیانی پێ دەبەخشرێت.

یەكێتیەكە ئاماژەی بەوەداوە، هۆكاری خەڵاتكردنی ئەستێرە پورتوگالیەكە بۆ دەستكەوتە گەورەكانی لە چامپیۆنز لیگدا دەگەڕێتەوە كە لە ماوەی رابردوودا ئەنجامیداون.

رونیشیان كردووەتەوە، ئەو یاریزانە لەماوی 18 ساڵدا ئاماری سەرنجڕاكێشی تۆماركردوە و گۆڵكاری مێژوویی چامپیۆنز لیگە، پێنجشەممە لە كاتی راكێشانی تیروپشكی وەرزی نوێی خولەكەدا رێزلێنانی بۆ رێكدەخرێت.

چێفرین لە رونكردنەوەیەكدا باسی لەوە كردووە كە رۆناڵدۆ یەكێكە لە ئەستێرە درەشاوەكانی چامپیۆنز لیگ لە دەستكەوتی بەكۆمەڵ و تاكەكەسی، بەردەوام خولیای گۆڵ تۆماركردنی هەبووە و وەك پیشەگەرێكی گەورە مامەڵەی كردووە.

ئەو یاریزانە 183 یاری لە چامپیۆنز لیگدا ئەنجامداوە و 140 گۆڵی تۆماركردووە كە زۆرترینە لە مێژووی پاڵەوانێتییەكەدا.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا