ڕافینیای بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، دوای تۆماركردنی هاتریك بەرامبە بایرن میونشن راگەیاند، شەوێكی زۆر خۆش بوو بەهۆی یارییەكە و ئەوەی وەك تیپێك پێشكەشیان كرد، ئەمە بۆ ئەو گرنگترین شتە.

رافینیا وتی: ئەمە دووەم بردنەوەیە لە چامپیۆنز لیگ، دەكرا یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ بێت، بردنەوە بەم شێوەیە و لەبەردەم هاندەرانی خۆماندا تایبەتە و ئێستا بیر لە كلاسیكۆ دەكەینەوە كە ڕۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، یارییەكەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید یەكێكە لە باشترین یارییەكانی جیهان، ئەوەی لە ماوەی رابردوو هەروەها بەرامبەر بایرن روویدا دەرخەری ئەو راستیەیە.

دوپاتیشیكردەوە، هیچ شتێكی نییە بۆ ئەو رەخنانەی پێشتر ئاڕاستەیان دەكران، گرنگ ئەوەیە ئەوەی ئێستا لە یاریگادا ئەنجامی دەدەن وەڵامی هەموو پرسیارێكە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا