رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید بە نیازە بۆ وەرزی داهاتوو چەند گۆڕانكاریەك ئەنجامبدات لە پێكهاتەی تیپەكەیدا.

رۆژنامەكە رایگەیاندوە، پیرێز لەگەڵ كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەكەی كۆبونەوەی ئەنجامداوە و باسیان لە پلانەكانیان بۆ وەرزی داهاتوو كردووە و دواتر راپۆرتێكیان لەسەر ئەو بابەتە نوسیوە.

ئاشكراشیكردووە، هەردوو لایەنەكە سوربوون لەسەر ئەوەی كە پێویستە گۆڕانكاری لە هێڵی بەرگریدا ئەنجامبدەن بەهۆی ئەوەی یاریزانەكانی ئەو هێڵەیان تووشی پێكانی زۆر دەبن.

دوپاتیشیكردووەتەوە، ئامانجەكە ئەوەیە كە یاریزانێكی دڵی بەرگری بگوازنەوە بە هەر نرخێك بێت و چەند ناوێكیش لەسەر مێزی گفتوگۆكردنیان بوونی هەبووە.

جگە لەوەش ئەو یانەیە بڕیاریانداوە بەهیچ شێوەیەك ئۆفەری نوێ پێشكەشی لوكا مۆدریچ ناكەن و لە كۆتایی ئەم وەرزەدا ماڵئاوایی لەو یاریزانە دەكەن.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا