لیڤەرپوول لە یەكەم یاری خۆیدا لە خولی ئینگلتەرا بەرامبەر ئیپسویچ تاون بردنەوەی بەدەستهێنا و محەمەد سەڵاحی میسری دوای تۆماركردنی ئەسیستێك و گۆڵێك بە شێوازێكی نوێ ئاهەنگی گێڕا.

سەڵاح وەك ئەوەی كەوانی بەدەستەوەبێت و تیرێك بگرێتە نیشانەیەك ئاهەنگی گێرا ئاوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو ژمارە پێوانەییەی لە یارییەكەدا بەدەستهێنا.

هێرشبەرەكەی لیڤەرپوول بە تۆماركردنی نۆ گۆڵ لە یارییە سەرەتاییەكانی یانەكەی لە خولەكەدا بووە یەكەم یاریزان زۆترین گۆڵ لە دەستپێكی یارییەكانی پریمەر لیگ تۆماربكات و پێش ئالان شیرەر و واین رۆنی و لامپارد كەوتەوە كە هەشت گۆڵیان هەبووە.

جیا لەوەش سەڵاح بووە یەكەم یاریزان لە یارییە سەرەتاییەكانی یانەكەی لە خولەكەدا زۆرترین بەشداری گۆڵی هەبێت، بە شێوەیەك 14 بەشداری گۆڵی هەیە، لە پلەی دووەمیش واین رۆنیە بە 13 بەشداری گۆڵ.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا