دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتلەتیكۆ مەدرید پێش روبەڕوبوونەوەی ریاڵ مەدرید رایگەیاند، یارییەكەیان جیاوازە لە یاری خولی ئیسپانیا چونكە جامی سوپەر پاڵەوانێتیەكەی كورتخایەنە، وە بەرامبەر یانەیەكی زۆر بەهێزی وەك ریاڵ مەدرید یاری دەكەن كە كێبڕكێكارێكی سەختن.

سەبارەت بەوەی تاكە یانەن لەم وەرزەدا لە ریاڵ مەدریدان بردوەتەوە، سیمیۆنی وتی: لەو یارییەدا پێكانیان هەبوو كە ئێستا گەڕاونەتەوە، ئێستا لە كاتێكی جیاوازداین و بارودۆخەكان جیاوازن، هەم یاریزانەكانی ئەوان، هەم یاریزانەكانی ئێمە جیاوازن بە بەراورد بەو یارییە، بەڵام ئێمە وەك هەمیشە بەو شێوەیە یاری دەكەین كە باوەڕمان پێیەتی.

راهێنەرەكە راشیگەیاند، هیچ ترسێكی نییە لە پەلكێشكردنی یاریزانەكانی لە یانە سعودیەكانەوە، وە هەروەها ستایشی دی پاولی كرد و بە یاریزانیكی ناوازە ناوزەندی كرد كە توانایەكی باشی هەیە لە خوێندنەوەی یارییەكان.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا