تیروپشکی قۆناخی 64ی تیپی جامی یەکێتی ئینگلتەرا راکێشرا، بەهێزترین رووبەڕووبونەوەش یاری نێوان ئارسناڵ و مانچستەر یونایتد دەبێت لە یاریگای ئیمارات.

بەپێی تیروپشکەکە ئەرکی لیڤەرپوول ئاسانە، چونکە بڕیارە لە یاریگای ئەنفیڵدی تایبەت بەخۆی رووبەڕووی ئەکرینگتۆن ستانلی ببێتەوە، هەروەها مان سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری سالڤۆرد سیتی دەکات، چێڵسیش لە ستامفۆردبریج رووبەڕووی مۆریکامب دەبێتەوە.

جێی باسە، تەواوی یارییەکانی قۆناخی سێیەم یاخود 64 تیپی بڕیارە لە نۆ تا 13 ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

 


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا