سیروان سەعید / گەرمیان

دوای ئامادە كاری یانەكان و ئەنجامدانی چەندین گرێ بەست بۆ تۆكمە كردنی ڕیزەكانیان , هەروەها بەڕێوە چونی خوولی زاخاوتن بۆ ناوبژیوانان لە لایەن یەكێتی تۆپی پێی كوردستانەوە ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 1/11/2023 لە دەستپێكی خولی نایابی كوردستان و لە گەڕی یەكەمی خوولەكەدا چەند یاریەك بە ڕێوە چوو .ئەمڕۆ چوار شەممە لە چەند شارو شارۆچكەیەكی كوردستان چەند یاریەك ئەنجامدراوە كە هەر یەك لە یانەكانی (  برایەتی , ڕانیە) بەرانبەر بە یانەكانی ( شەقڵاوە , دەربەندیخان  ) سەركەوتنیان بە دەست هێناو هەر یەك لە یانەكانی ( زاخۆ , ئاكرێ وە هەندرێن وە پ ـ م هەولێر  ) یاریەكەیان بە یەكسان كۆتای هات.

هەروەها بۆ رۆژی پێنج شەممە 2/11/2023 چەند یاریەكی دیكە بە ڕێوە دەچێت كە هەر یەك لە یانەكانی (چوار قوڕنە ,  شێروانە , ئاڕارات , سیدسادق) پێشوازی لە یانەكانی ( هەولێر , سۆران , سیروانی نوێ , دهۆك  ) دەكەن .

No description available.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا