ئەمشەو لە یاریە دۆستانەكاندا ئەڵمانیا میوانداری هۆڵەندا دەكات و ئیسپانیا رووبەڕووی بەرازیل دەبێتەوە.

یاری دۆستانەی هەڵبژاردەكان بەردەوامی هەیە و ئەمشەو چەندین یاری گرنگ بەڕێوەدەچن، لە كاتژمێر 10 و 45 خولەكدا و لە یاریەكی بەهێزدا، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا میوانداری هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەكات.

یاریزانانی ئەڵمانیا لەو یاریەدا بەردەوامیدانە بە ئەنجامە باشەكانیان بەتایبەت دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا سەركەوتوو بوون لە بردنەوە بەسەر هەڵبژاردەی فەرەنسا.

لە هەمان كاتدا، هەڵبژاردەی پورتوگال بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی سلۆڤینیا، هەروەها ئینگلتەرا رووبەرووی بەلجیكا دەبێتەوە و ئیرلەندا و سویسرا بەرامبەر یەكتر یاری دەكەن.

لە كاتژمێر 11شدا، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یاریگای ڤیلۆدرۆم میوانداری چیللی دەكات و دەیەوێت قەرەبووی شكستەكەی یاری پێشوو بەرامبەر ئەڵمانیا بكەنەوە.

كاتژمێر 11 و 30 خولەكیش، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و لە یاریەكی بەهێزدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی بەرازیل دەبێتەوە.


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا